زۆر کەس ئەبینی لە گیان بێزارە
زۆر کەس ئەبینی لە گیان بێزارە | کە سەری ئێشا، دەم بە هاوارە |
تا ئەچینە خاک هەوڵی ژیانمانە | هیچ ناشڵێین ئەجەل لە کەمینمانە |
گوڕەوشار نوقتەی غافڵ لێک ئەدا | ئەیکا بە عاقل ئەوسا لەوێدا |
بەڵام فایدەی چی ناگەڕێتەوە | دنیا بە تەنیا لەو ئەبڕێتەوە |
بە خواجەیان گوت: قیامەت کەیە؟ | وتی: کە مردم، مەحشەر ئەوەیە |
ئەڵێن: فەلەستین لە دەست حەوت دەوڵەت | چۆن وا بە ئاسان دەست جوولەکە کەوت؟ |
وتیان لە پێشدا قووەتی ئیمان | ئەو فەلەستینەی دا بە موسوڵمان |
ئەوانیش چاویان لە موسوڵمان کرد | بە عەزم و ئیمان فەلەستینیان گرت |
ئەم ئاڵوگۆرەی موسوڵمان و جوو | بە ئیستیغفارێک وەرگەڕا، تێکچوو |
گەڕاینەوە سەر جیهاد و ئیمان | هیچ کەس لەگەڵمان نایێتە مەیدان |
ڕێی ڕاست ئەمەیە گەر ڕاستت ئەوێ | کە دیوار ڕووخا، بانیش ئەکەوێ |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 973
1949/07/14
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|