زیارەتم کرد کاغەزی کوردی

زیارەتم کرد کاغەزی کوردی (1936)
by میرزا حەسەن سەیفولقوزات
309162زیارەتم کرد کاغەزی کوردی1936میرزا حەسەن سەیفولقوزات
زیارەتم کرد کاغەزی کوردی پڕ لە ئیلتیفات، ڕاستی و مەردی
پاکەتم هەڵگرت، شووشەی عەتری بوو باڵی مەلایک، پەڕی پەری بوو
چوون لە دڵڕا هاتبوون مەعناکانی زۆر شیرن و خۆش بوون کەلیمەکانی
کەلیمەکانی دوڕڕ و گەوهەر بوون سەری شکستەی زولفی دڵبەر بوون
وەک زولفی دڵبەر بوون «لام»ەکانی وەک سەری مەمکان بوون «میم»ەکانی
نوقتەی حەرفانی وەک خاڵەکانی سەفحەی کاغەزی وەک سنگی پانی
ئەلف قامەتی تازەنەمامان لە باغان بەناز دەکەن خەرامان
پرسیبووت «حەسەن» بێ تۆ چلۆنە؟ لە دووریت سووتا وەکوو کای کۆنە
«عەزیز»! ژیانم بێ تۆ مردنە شوغڵم شەو و ڕۆژ ڕۆ- وای کوتنە
بەری فیراقت دەست و پێی بردووم لە سەرمای دووریت لە ژیانم بوردووم
برنجی پیتە و بەڵمم بۆ چییە؟ لە جۆگەی لوتفت بڕشت یەک سییە!
سێڵاوی ئەشکم بەندی شکاندم لەمپەر و بەندک، گوریسی پساندم
وێنجە و بەڵم و کا، گەلێک گرانە کە لە تۆ دوورم، لەلام هەرزانە
خۆم بم بە قوربان دەست و قەڵەمت یاخودا بەزیاد بێ لوتف و کەرەمت!


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).