زینەتی دیوانی کوردە هیممەتی لاوانی کورد
زینەتی دیوانی کوردە، هیممەتی لاوانی کورد | لائیقە ئەلحەق کە بێتە مەفخرە و عینوانی کورد |
حەمدولیلا نەجم و ئیقبال و سەعادەت تالیعە | وا منەوەر بوو بەجارێ زولمەتی دەورانی کورد |
بارەکەڵڵا ئەی وەتەن پەروەر کە سەعی و غیرەتت | بویتە نووری قەلب و بیناییی هەموو چاوانی کورد |
کەس نەڵێ ئەمڕو وەتەن وێرانی دەستی زیللەتە | دەم بە دەم زاهیر ئەبێ مەعموورەیی عیرفانی کورد |
چارەیی دەردی جەهالەت عیلمە، ئێوەش لاوەکان | عیسایی موعجیزە شیعارن بۆ بڵندیی شەئنی کورد |
لەکە نەکەیت لە کورد، تا ئێوە هەن دەرناکەوێ | پاک و بێ عەیبە دامانی کورد تا مانی کورد |
سا بە دڵ هیممەت بکەن بۆ نەشری عیلم و مەعریفەت | تا موبەدەل کەن بە ڕووناکی شەبی هیجرانی کورد |
تەیری هیممەت بێ تەئەمول سەر لە علوییەت ئەدا | هائیلی پەروازە بۆ کەیوانەیی کێوانی کورد |
هاتفی عەرسەی بەلاغە؟ وا بەدەنگی بەرز ئەڵێ | زینەتی دیوانی کوردە، هیممەتی لاوانی کورد |
ڕۆژنامەی ژیان، ساڵی ٣، ژمارە ١١١
1928/04/26
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|