زینەتێکی هەیە سلێمانی
زینەتێکی هەیە سلێمانی | وەسفی ناکا زوبان بە ئاسانی |
کە تەماشا ئەکەم سەفای جوانی | مورغی ڕۆحم ئەڵێ بە پەنهانی |
ئەی وەتەن، ئەی وەتەن چ شیرینی | # |
چەندە دڵگیر و چەندە ڕەنگینی | |
مەنزەری دەشتی وەیس و کانێسکان | باغی میللی کە عەتر ئەکا پەخشان |
گۆیژە و گردی یارەو و سەیوان | لادەبا حەسرەتی دڵی ئینسان |
ئەی وەتەن، ئەی وەتەن چ شیرینی | # |
چەندە دڵگیر و چەندە ڕەنگینی | |
هەر بەیانی کە زوو لە خەو هەستی | سەیری دونیا بکە بەبێ هەستی |
شنەیەکی نەسیم بە سەرمەستی | تەوقیێکت لەگەڵ ئەکا دەستی |
ئەی وەتەن، ئەی وەتەن چ شیرینی | # |
چەندە دڵگیر و چەندە ڕەنگینی | |
شاخەکەی بانگ ئەکا کە چەند جوانم | بێنە سەر مەنزەری درەختانم |
بەفرە پۆدرەی ڕۆخی درەخشانم | پەلکە زێڕینە پرچی سەر شانم |
ئەی وەتەن، ئەی وەتەن چ شیرینی | # |
چەندە دڵگیر و چەندە ڕەنگینی | |
هێندە لام خۆشە ئەم زەوی و زارە | لای دڵی من بەهەشتی ئاودارە |
خۆزگە خۆشتر ئەبوو بە یەکجارە | مەدەنییەت ئەگەییە ئەم شارە |
ئەی وەتەن، ئەی وەتەن چ شیرینی | # |
چەندە دڵگیر و چەندە ڕەنگینی |
1940/11/06
سلێمانی
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|