زەدەی تیری نیگاهی فیتنە پەردازی نیگارێکم
زەدەی تیری نیگاهی فیتنەپەردازی نیگارێکم | گیراوی داوی زوڵفی موشکباری گوڵعوزارێکم |
ئەوی نەیدیبێ نێشی دڵ و یا ئازاری دڵداری | چووزانێ من لە ئێشانی چە سووتان و فگارێکم |
لە دەشتی نائومێدیدا بەدەم بایی قەدەر هەر وەک | پەڵاشێ وام کە هەر ساتە لە گۆشە یا کەنارێکم |
بە ڕوژ ترساو و تاساوی زڕەی کاسەی شەوی پێشووم | بە شەو سەرخۆش و مەستی جامی قەهری ڕۆژگارێکم |
ئەرێ ئەی دەستی دڵسۆزم بەبێ سووچ من مەڕەنجێنە | سەبر دەرمانی دڵ ناکا کە من پەیوەندی یارێکم |
سەر و مایەی جەوانی خۆم لە ڕێگەی ڕازی ئەو دانا | لە دەرگانەی وەفای هێشتا هەژار و لێوبەبارێکم |
ئەبێ چون پشت بە دڵداریم ببەستم تاکوو ئێستێکە | گەلێ دوورین لە یەکتر ئەو لە بارێ من لە بارێکم |
بەغدا
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|