زەرفی مینا شاهی من مەزرووفی ئەڵماسی دەوێ
زەرفی مینا شاهی من مەزرووفی ئەڵماسی دەوێ | وەک کونی ماکینە دەرزی تیژ و ڕەققاسی دەوێ |
قەتعی ڕێگەی دۆڵەسوور و کانی گەرمی بەرمووان | هیممەتی چابوک سواری قەومی بڵباسی دەوێ |
بەحری قوڵزوم تەجرەبەی قووڵی بە هەر کەس ناکرێ | ئیمتیحانی بێخی دەریا شەخسی غەوواسی دەوێ |
چاوی مێروو موشکیلە تەشخیسی ئەو بێ زەڕڕەبین | ماهی نەو دۆزینەوەی ئەو، زیادە ئیحساسی دەوێ |
وەزعی بێ زەرفی لەبۆ تۆ، ئیشی بێ زەرفی نییە | بوو، کە شمشێری مجەوهەر، مەحفەزی خاسی دەوێ |
موختەسەر زەرفی زەریف و شەمعدانی وەک بلوور | شەمعی کافووری میسالی بێ گرێ و ڕاسی دەوێ |
This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):
|