زەمزەمەیە گریانە لەنێو مەجلیسی عەشقا
|
ساقی خەبەری داوە کە یار نایەتە یاری
|
قەد نابیە ئەو دڵبەرە فەریادی من و تۆ
|
سەدپارە کەبابی دڵەکەت بێنی بە دیاری
|
دوو جۆگەیی خوێنینە بەسەر سەفحەیی ڕووما
|
گوڵ گوڵ بووە دامێن و کەنارم وەرە دیاری
|
ئەو خاڵە زوخاڵێکە بەنێو بۆتەیی دڵما
|
ڕۆحم ئەکوڵێنێ بە نەفەس کوورەیی ناری
|
ئەی مورغی ستەمدیدە ئەسیری لە قەفەسدا
|
بۆ خۆت و وەتەن بگری کە سەمخوردەیی ماری
|
دەست ناکەوێ تریاکی من و تۆ لە عێراقا
|
با شیکوە بەرین بە لیقای حەزرەتی باری
|
قوڕ پێوە! یەخەت دادڕە بۆ خۆت بە کەساسی!
|
ئەی کوردی هەژار ئێستەکە بێ یار و دیاری
|