زەند (1955)
by قانع
306829زەند1955قانع

زەند هۆزێکی کوردن زۆر جار بەرز و زۆر جاریش نزم بوونەتەوە، لە دەورەی کەریم خانی زەندی بەناوبانگا ئەم هۆزە هێندە بەرز بوونەوە خەیاڵی داگیرکردنی تەختی ئێرانیان کرد. لە پێشدا هەرچی هۆزێک نزیکیان بوو چە کورد چە فارس هێنایانە ژێر دەستی خۆیان لە پاشان کەریم خان لەگەڵ ئاغا محەمەدی قاجار بە شەڕ هاتن وە لە مابەینی هۆزی قاجار کە پادشای ئێران بوون وە هۆزی زەند شەڕێکی درێژ و زۆر گەرم کرا لە سروەی بەر بەیانا بە درێژی نووسراوە ئنشائەڵڵا ئەخرێتە پێش چاو. دوایی زەندەکان سەرکەوتن و سەڵتەنەتی قاجاریان تێک دا. کەریم خان کە سەرۆکی تیرەی زەند بوو چووە سەر تەخت هەموو خاکی ئێرانی خستە ژێر دەستی خۆی، کەریم خان پیاوێکی خوو و ڕەوشت پاک و هەژار پەروەر بووە زۆر تێ کۆشاوە بۆ ئاسایشی مللەت و خوێندن بەرز کردنەوە لە ئێراندا. ناو خۆی نا «وەکیلولڕەعایا»، هیچ ناشیرینییەک لە لە کردەوەی ئەم پیاوەدا نەبوو، ئەمە نەبێ هەر وەک سەلاحەدینی ئەیووبی لە کوردستانا جێگە دەستی خۆی دیاری نەکردووە و پایتەختی خۆی لە کوردستانا دا نەنا، ئێستە مێژوونووسەکانی ئێران سلسلەی زەندی بە یەکێ لە سلسلەی پادشاهانی ئێرانی ئەژمێرن.


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).