ساحیبا ڕێکەوتە بۆ بەندە هەلێکی نادرە

ساحیبا ڕێکەوتە بۆ بەندە هەلێکی نادرە (1956)
by عارف عورفی
308033ساحیبا ڕێکەوتە بۆ بەندە هەلێکی نادرە1956عارف عورفی
ساحیبا، ڕێکەوتە بۆ بەندە هەلێکی نادرە ئەم دوو سێ نەزمەم لەلاتان گەر بمێنێ خاترە
هەمنوشینی ئەهلی عیرفان، مەعریفەت پەیدا ئەکا شەمسی ڕوویان بۆ گرۆهی ئەهلی ویجدان زاکرە
شەمعی جەمعی ئەهلی عیلم و ناسيحی خير البشر مەدحی چی کەی نەقشی نەققاشی ئەزەل بۆی زاهیرە
چی بەیان کەم من بەیان خۆی پێشڕەوی ڕووناکییە عالمی حەقبێژە دیارە پشتی دونیا و ئاخیرە
حەق ئەبێژم شەرتە تا ماوم لە حەق هیچ لا نەدەم نەفی بکرێم گەر بە سواری باخیرە بۆ قاهیرە
حمدلله وا نەمامی باغی پیرم پێگەیی شاهسواری موڵکی عەقڵ و هەم لە عیلما ماهیرە
مەدحی ئێمە یا هیجای ناحەز چ تەئسیری هەیە گەوهەری جوودی لە دەریایی وجوودا زاهیرە
تەرجومەی حاڵی زەهاوی مووجبی فەخر و زەمە لوتفت فەرموو تا ئەبەد بەندە لە لوتفت شاکرە
خەتمە ئیتر ئەی نەژادی پیری ئەو «خاڵ»ەی کە وا مورغی ڕۆحی وا لە گوڵزاری ئیرەمدا تائیرە


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).