ساقیا! مەی زەدەی بادەیی پارم بەخودا

ساقیا! مەی زەدەی بادەیی پارم بەخودا (1936)
by ئەدەب
309976ساقیا! مەی زەدەی بادەیی پارم بەخودا1936ئەدەب
ساقیا! مەی زەدەی بادەیی پارم بەخودا تێکە بۆم جامی شەرابێ کە خومارم بەخودا
نەشئەیی بادە محاڵە، ئەسەری بۆمە، کە من مەستی بادەی لەبی وەک ساغەری یارم بەخودا
گەر خومارم، نە خوماری مەی و جام و بادەم مەستی بادەی لەبی گوڵڕەنگی نیگارم بەخودا
شۆخی تەرسا بەچەیێ؛ غارەتی دین و دڵی کرد نە دڵی هێشت و نە تاقەت، نە قەرارم بەخودا
ئەی سەنەم! تابەکەی ئەو عیشوە و ئەو نازە؛ بەما کە نەما تاقەتی باری خەمی یارم بەخودا
چ بڵێم چۆنە لە دووری قەدی تۆ، حاڵەتی من چی بڵێ زیللەتی من، یەک بەهەزارم بەخودا
بۆچمە زەحمەتی پەیکان و بەزێهکردنی تیر! منی بێچارە، بەیەک غەمزە؛ شکارم بەخودا
با وجودی روخی ئەو، بۆچمە گوڵزاری بەهار! تەڵعەتی گوڵشەنمە، ڕوویە بەهارم بەخودا
عالەمی وەسڵی لە دنیا، چەخۆشە گەر دەست دا من لە هیجرانی ئەوا، زار و نزارم بەخودا
قەدی تۆ: سەروە و کەناری منە: جۆباری سرشک چ سزاوارە، ئەگەر بێیە کەنارم بەخودا
دایما جان بەکەف و دەستی تەوازوع بەکەمەر گوێ بەئاوازەی فرمان نسارم بەخودا
گەرچی ئەو مەرحەلەیە نابەمە سەر، بەیەقین تا بەئاخر نەفەسیش ڕاهـ سپارم بەخودا
قەت مەفەرموو: کە ئەدەب عیشقی مەی لێ بۆتە هەوا سەر بگاتە فەلەک؛ ئەو زەڕە غوبارم بەخودا


This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.