سبەینانێ وتم ئەی نازەنین و شاهی لێوئاڵان

سبەینانێ وتم ئەی نازەنین و شاهی لێوئاڵان (1969)
by سابیری
306586سبەینانێ وتم ئەی نازەنین و شاهی لێوئاڵان1969سابیری
سبەینانێ وتم: ئەی نازەنین و شاهی لێوئاڵان گوناهێکی نەبوو دڵ، داوی زولفانت لە پێ ئاڵان
هەزار ئیفتادە لەو مەیدانە وریا بوونەوە وتیان: ئەمە شوێنی کەڕ و لاڵانە نەک بێ عەقڵ و منداڵان
هەموو زامار و خامۆشین، هەموو هوشیار و سڕ پۆشین وەگەر نە شوبهی کوێری بێ، عەسا ئەڕمییە نێو چاڵان
ئەگەر تۆ شێخی بەرماڵی، بە ئێمە ناکرێی حاڵی گەلێ کەس هات و تاوی دا و زینی ئەسپی داماڵان
ئەگەر خۆ تۆ خوداناسی، وەکوو ماسی کەڕ و کاسی وە ئیللا وەک سەگی پاسی، چییە ناڵان و دەرماڵان
بە ڕەنگ و ڕیش دەروێشی، بە خوڵق و خوو بەدئەندێشی عەجەب ئەسپێکی سەرکێشی، خودا بتخاتە ژێر پاڵان
گەلێ کەس سابیری لەم ئاستانی یارە هات و چوو بە هێواشی و بێ دەنگی ئەگریان و ئەیانناڵان
هەموو کەس سابیری لەم ئاستانە بەهرەوەر نابێ مەگەر بێ دەنگ و خامۆشان و ڕووت و بێ سەروماڵان


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).