هەرچەنێ هیوام هەبوو یەک یەک لە دەستم گشتی چوو
|
هیچ مەبەستێکم نەما بۆ پاشەڕۆژم بێجگە توو
|
هەرچەنێ بیری بڵندم کردو بەخت یاری نەدا
|
پشتیوانێکم نەبوو جێگەی ئومێدم هەو نەبوو
|
ئێستا تەنگاوم لە دەست کورتی ئەوا چارەم نەما
|
گەرچی لەم جۆرە ژیانە بوومە چەرمی ئاوەسوو
|
خێرخواهان سەرنویسی مەحکەمەی شەرعییەیان
|
بۆم نویسی داکو ڕزگاربم لەدەس تەنگی بەزوو
|
چەند ساڵێ نووسرا جاخ جەمال بۆم بوو بەشەش
|
دامەدوواوە (نووسرا سەرنۆ بدە) وەک ئارەزوو
|
با بەهەشتیشی لەسەر، ئەو چەندە پێم گوفتێ درا
|
پێکی بێنن ئێوە بۆم بۆ ئێوە چاکە بۆتە خوو
|
وا لەبەردەرکی وەزیرێکی ئەمین و هەم زەکی
|
تاکە دەروێشە ئەسیری بانگ ئەکا یا پیر هوو
|