ستایشی پێغەمبە

ستایشی پێغەمبە (1962)
by ئەسیری
307628ستایشی پێغەمبە1962ئەسیری
گەر بزانی تەرجەمەی حاڵی موحەممەد مستەفا مەنشەئی کوێ بوو چلۆن پەروەردە بوو دیتی جەفا
سەر ئەوەش کردەی وەهابوو خارق ئەلعادە وەها أشهد باللة دەڵێ پێغەمبەرە بێ شک محەممەد مستەفا
**
نیشتمانی مەککە بوو مەککەش لە عالەم مونزەوی دەستی تەعمیری نەدابوو دەوڵەتی عالەم بەوی
دوور لە عیلم و سەنعەت و شارانی گەورانی زەوی مەدرەسە و مەکتەب نەبوو یەک یەک هەبوو نووسەر لەوی
تەبعی خەڵکی مل هووڕو توندو نەزان سەرڕەوی
گەر بزانی تەرجەمەی حاڵی موحەممەد مستەفا مەنشەئی کوێ بوو چلۆن پەروەردە بوو دیتی جەفا
**
خۆی لەدایک بوو لە مەککە لای مەدینە بابی مرد بوو بەدوو ساڵە کەچی باپیری، بابی بابی مرد
قدرة الله هەرکە شەش ساڵەی تەواوکرد داکی مرد دەستیشی زۆر زۆر تەنک بوو هەرکە خۆی ناسی چە کرد
باب و داکی زۆر فەقیربوون ماڵ و میراتی نەبرد
گەر بزانی تەرجەمەی حاڵی موحەممەد مستەفا مەنشەئی کوێ بوو چلۆن پەروەردە بوو دیتی جەفا
**
شیرەخۆرە چوو بەدایەن دایەنی لادێیی بوو ڕووتەڵ و بێ خانمان و بێ نوێن و سایە بوو
سێبەری هەورێ لە بۆ ئەحمەد، لەوانیش سایە بوو هەرکە پێی گرت گەشتی بۆ سەحراو سەیری ساوە بوو
پەروەرش وابوو لە عەقڵا کەس بەوی هاوتا نەبوو
گەر بزانی تەرجەمەی حاڵ موحەممەد مستەفا مەنشەئی کوێ بوو چلۆن پەروەردە بوو دیتی جەفا
**
قافڵەی خاتوو خەدیجەی بردە شام و هاتەوە دچووە ئەشکەوتی حەڕا ڕۆژێ شەپرزە هاتەوە
پرسی لێی خاتوو خەدیجە تێک چووی بۆ؟ چیتە وا؟ سنگیان شەقکردم و شتیان و لێکیان نایەوە
سوورەیی اقرأ مەلایک پێمی وت خۆنرایەوە ست خەدیجە و خاڵی وتیان: تۆ رسول اللةی ئەوە
گەر بزانی تەرجەمەی حاڵی موحەممەد مستەفا مەنشەئی کوێ بوو چلۆن پەروەردە بوو دیتی جەفا
**
بوو بەپێغەمبەر لە چل ساڵە لە مەککە زانرا دەعوەتی دینی موبینی کرد و بانگی لێ درا
تاکو دە ساڵ دەعوەتی خێڵی قورەیشی لێ کرا کەڵکی چەندانی نەبوو ئەو سەروەرە ئەزیەت کرا
بۆ مەدینە هیجرەتی فەرموو لەوێ گیرسا چرا
گەر بزانی تەرجەمەی حاڵی موحەممەد مستەفا مەنشەئی کوێ بوو چلۆن پەروەردە بوو دیتی جەفا
**
گشت جەزیرەی گرت بەسێزدە ساڵ بەحرێنیش لەگەڵ خەڵکەکەی هەیکەل پەرست بوون گاور و جوو زۆر چەپەڵ
گشتی کردە مؤمن باللة، نەما لات و هوبەل میللەتی وای پێ گەیان تەسلیمیان بوو چەند دووەل
قەیسەرو کیسرا نەما عینوانیان بوو بەمەسەل
گەر بزانی تەرجەمەی حاڵی موحەممەد مستەفا مەنشەئی کوێ بوو چلۆن پەروەردە بوو دیتی جەفا
**
بۆ عەمەل قورئانی هێنا گفتی یەزدانە ئەوە تاکو نەفخی سوور ئەبێ، دەستووری ئینسانە ئەوە
حەربی ئێستایش مەوزیعی تەرتیب و پیلانی ئەوە عەهد و پەیمانی قورەیش عەقڵی حەیرانی ئەوە
گەر مەدەنییەت هەبێ ئاساری ئینسانی ئەوە
گەر بزانی تەرجەمەی حاڵی موحەممەد مستەفا مەنشەئی کوێ بوو چلۆن پەروەردە بوو دیتی جەفا
**
خوێندەواری هیچ نەبوو تەوراتی خوێندبێتەوە یانەخۆ ئینجیلی عیسای دیبێ لێی وردبێتەوە
زەند و ئاویستای مەجووس دەرسی نەدی بوو خۆ لەوە هەر دەستووری ئەهریمەن خۆ نەبوو باسی ئەوە
أشهد بالله ڕەسولی خوایە خوا کردی ئەوە
گەر بزانی تەرجەمەی حاڵی موحەممەد مستەفا مەنشەئی کوێ بوو چلۆن پەروەردە بوو دیتی جەفا


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).