ستایشی پێغەمبەر (I)

ستایشی پێغەمبەر (1962)
by ئەسیری
307810ستایشی پێغەمبەر1962ئەسیری
دین و شەرعی لە حەیاتا بوو بەخووی کەوتنە سەر بەسیاسەت لە جیهانا بووە پەیڕەو ڕەهبەر
لە هەموو جەنگێ موحەممەد دەبووە سەرلەشکەر قائیدی حەربی سەف و، ماحیی فەننی کەڕ و فەڕ
نەزم و تەرتیب و ئیدارەی بوو بەپێویست و قەدەر ئەوە قورئانە، کتێبی بولەغا بوون کەچ سەر
سێنزە ساڵ موددەیی کردەی بوو، بەبێ سنعەت و زەڕ نەسولەیمان، نەزولقەڕنەین نەوەها ئەسکەندەر
هەیە بەم جۆرە کەسێ، کردە وو کاری لە بەشەر کەنەبێ دیارە موحەممەد لەبەشەردا سەروەر
***
وا نەبوو چاری نەبێ، تەنگبێ لە دەستی ئەعدا دەرەتانێکی نەبێ بێجگە کە دەرچێتە سەما
بەسەبات و زەفەری دوژمنی تاکێکی نەما پاش وەفاتیشی لەشی نووری کە لە حوجرەی هەرما
ئەمە دەرسێکە حەکیمی وەتەنی ڕێی پێ ئەبا ئیمڕۆ پارێزی حیجاز وەک لە حەیاتی هەر ئەکا
هەیە بەم جۆرە کەسێ، کردە و کاری لەبەشەر کە نەبێ دیارە موحەممەد لەبەشەردا سەروەر
***
ئەو هەموو ماڵی غەنیمەت، کە وەریگرت لە غەزا گەنجی بەحرێنی لەگەڵدایە سەحابی وو گەدا
لەسەر ئەم قودرەتەوە، خۆی بەفەقر ژینی ڕەزا بەکەس و خزمی لە ماڵ و تەریکەی ئیرسی نەدا
کە بەتەعیینی وەلی عەهدێ، بەبەشداری نەدا مەقسەدی ئوممەتی بوو ئایەتی شەئنی ئەمەتا
هەیە بەم جۆرە کەسێ کردە و کاری لە بەشەر کە نەبێ دیارە موحەممەد لە بەشەردا سەروەر
***
دەرس و تەحسیلی نەبوو، بیری لە تەئریخەوە بێ گەشت و دەورانی نەبوو، بیری لە بینینەوە بێ
قەومەکەی ڕاقی نەبوو، حیسسی لەلای وانەوە بێ نەوەیی شاهێ نەبوو، تاجی لە لێکدانەوە بێ
ئەمە ئیللا ئەبێ، ئیلهامی لە یەزدانەوە بێ موسڵیحی گەورە بەتەنگی هەموو ئینسانەوە بێ
هەیە بەم جۆرە کەسێ کردە وو کاری لە بەشەر کە نەبێ دیارە موحەممەد لە بەشەردا سەروەر


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).