سروودی بەیانە هەستە
بەیانە ڕۆڵە هەستە، عالەم بە خۆشی مەستە | هەرچی کە بڵح و سستە، داماوە مات و حەیران |
سروەی نەسیم و نەغمەی تەیری بەری بەیانی | تێکەڵ ئەبن بە یەک جار، ئەڵێن ژیانە جووڵان |
حەیوانی کێوی و ماڵی، خەریکی ئیش و کارن | حەیفە بۆ لاوی زیرەک، ببنە خوێڕی کۆڵانان |
کاروانە کەوتە ڕێگە، شەوگارە شانی پیا کرد | جووتیارە کەوتە هۆهۆ، قاسپەی کەوان لە کێوان |
بە جارێ دەشت و کێوی ڕەنگینی ئەم وڵاتە | ئاواتەخوازم دایم خۆش بێ بە عیلم و عیرفان |
تاڤگەی بلووری ئاوی، هاژە دەکات، بە گوڕ دێ | ئەڵێ ئێوەش بەگوڕ بن، دەخیل بۆ کردەوەی جوان |
ئێوە نەوەی کیبارن، پڕ هێز و پڕ دەمارن | ئێمەین هیوای ئێوە، ئێوە هیوای شارن |
لە گۆڤاری بەیانی ژمارە ١٣٤ی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٨٦ دا و لە لاپەڕە ٣٦دا بڵاو کراوەتەوە
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|