کوردە دەزانی لە کوێ جێگرە خزمانی تۆ
|
گوێ گرە بۆتی بڵێم جێگەیی قەومانی تۆ
|
کێوی تۆرۆس و عومقی حەوزەکەی ئەسکەندەروون
|
غەربییە تا بەحری ڕەش، سەرحەدی مەیدانی تۆ
|
بەحری ڕەش و ئەردەهان، ئاوی ئەراسە بزان
|
حەددی شیمالە ئەمە بۆ کۆچ و جەولانی تۆ
|
ئەڵوەن و گۆلی ئورمێ، تا سەری ئاوی ئاراس
|
سنووری ڕۆژهەڵاتە جۆگەو و کێوانی تۆ
|
ئەهواز و کێوی حەمرین، ژەنگار و ڕێی نسەیبین
|
سنوورە بۆ جنووبی باغچە وو باغانی تۆ
|
لە ناوی ئەم سنوورە دوانزە ویلایەت هەیە
|
دەڵێن دوانزە ملیۆنە نفوسی کوردانی تۆ
|
حاشا درۆیە وترا نفووسیان نەنووسرا
|
دەگاتە بیست ملیۆن بنووسرێ قەومانی تۆ
|
لەدەر بەئەم سنوورە لە ئەنقەرە و خوراسان
|
بلووش و ئەزەربەیجان، لەوێشە خزمانی تۆ
|
ئەی وەتەنی خۆشەویست ناوتم ئەوجا کە بیست
|
منداڵێکی ساوە بووم، دەبوومە قوربانی تۆ
|
وتەی وڵاتی کوردە، لەلای تۆ هەر وەک ویردە
|
ئەسیری ئەم حاڵەتە دەلیلی ئیمانی تۆ
|