سوحبەتێکە مەحزە ئەیکەم نابێ عاجز بی برا

سوحبەتێکە مەحزە ئەیکەم نابێ عاجز بی برا (1965)
by مینە جاف
303807سوحبەتێکە مەحزە ئەیکەم نابێ عاجز بی برا1965مینە جاف

شیوەنی بەرخەکەی خالد بەگ

سوحبەتێکە مەحزە ئەیکەم نابێ عاجز بی برا پێم دەڵێن تەعزیت هەیە بۆ بەرخەکەت ئەلفاتیحا
حەقتە زۆر عاجز ببی، چونکە خەسارێ گەورەیە زۆر بە زەحمەت پێکت هێنا ڕەنجەکەت دریا بە با
جێگەیی داخە بەڕاسی ئەی برا مایەی خەفەت کاوڕێکی دەس کەوێ ئینسان بە سەد لاڵە و تکا
چەند ڕجاکار چەند شەفیع بێتە ئە بەینۆ بۆ ئەمە بەرخێکی بۆ سەربڕن چەند شاهیدیش ئیمزای دەکا
ئەو شەوە تا ڕۆژ، ئەو ڕۆژە هەتاکوو وەختی شام پێچی هورگی خۆی بداتۆ چاوەرێی بێ و هیچ نەخوا
ئەو سەعاتە پێی بڵێن موژدەی مورادت هاتە دی هەڵ بسێ سیخێ بە دەستۆ تا کەبابی لێبکات
چی لە ناکاو پێی بڵێن زەحمەت مەکێشە زۆر ئەسەف گۆشتی ئەم بەرخە حەرامە چونکە بێ فەڕ سەر بڕا
ئەشهەدو گەر خۆت لەخم نێی تۆ سەرت بگریتە قۆڕ حەققی خۆتە مەنعت ناکەم کەس نییە مەنعت بکا
مینە فکری بوو کە بێتە پرسە و سەر خۆشییا ئاخری پاش گەزبوە وتیان کە خەلق لۆمت ئەکا


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).