مانی میللەت بەپارێزی زوانە
|
شایەدی ئەم وتە، ژینی کوردانە
|
زوانە نامووس و پیاوەتیی میللەت
|
زیندەوەکردنی ناوی کۆنانە
|
بۆیە ئەمڕۆ لە هەموو کۆمەڵی کورد
|
باسی زۆر و دەستی نەمەردانە
|
ئەوە ئەمڕۆ لە تەئریخی تازە
|
نووسین دەوڵەتی کۆنی کۆسانە
|
گفتوگۆ کردنی خۆشی لاوان
|
لە سنوور و وڵاتی میدیانە
|
لە قوتابخانە خوێندنی ساوان
|
بەزەیی و داد و عیلمی ساسانە
|
هێزی سەربازیی ئەردەلان ئەنووسن
|
شیعریان ڕۆژهەڵاتی بابانە
|
تۆپە گەورانی کۆنی قەڵات
|
چاپی دەگرن لە موڵکی سۆرانە
|
گەرچی ئەم دەوڵەتانە هیچی نەمان
|
ناویان تا ئەبەد لە ناوانە
|
زندووە نامرێ ئەسیری میللەتی تۆ
|
چون زوانی پاراستووە لە بێگانە
|