سوودی گەڕان
هەر کەس وەک سێبەر لە ماڵ دەرنەچوو | فائدەی مانگ و ڕۆژ بۆ ئەو نەبوو |
تا نەچیتە بن بەحرێکی بێ پەی | جەواهیر و دوڕ چۆن پەیا ئەکەی؟ |
هەر کەس تەمەڵ بێ لە ئیش و فەرمان | قەت زێڕ و زیوی نایەتە گیرفان |
ئەگەر هونەرمەند نەچێ بۆ سەفەر | بەکاری نایەت جەوهەر و هونەر |
باز لەسەر هێلان گەر نەچێ بۆ ڕاو | کەو و کۆتری چۆن بۆ دێتە داو؟ |
درەخت بجووڵێ لێرە بۆ ئەوێ | تەور و تەوراسی نزیک ناکەوێ |
ئاو گەر نەجووڵێ فائیدەی چییە؟ | خەلە داشتنی بە ئەبەد نییە |
دێ چۆڵ سەد هەزار قانعی فەوتان | شوێنی دیار نییە تا ئاخر زەمان |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|