سپڵە شەربەتی گیانی دەرخواردەی
سپڵە شەربەتی گیانی دەرخواردەی | ڕۆژێ نەتدایێ، ئەڵێ: «بڕۆ دەی» |
سەگ پاروە نانێ لە تۆ ببینێ | شوێنت دەکەوێ بۆ هەموو شوێنێ |
هونەر لای پیاوی «نەوسن» نابینی | «تەنپەرەوەر» هەڵدێ کە گەییە تینی |
زەوی لە ئاسمان هەر بۆی دەبارێ | لە زەویش بۆ ئەو، تۆز و غوبارێ |
کەوا بوو ئەبێ پایە بڵندان | پارە ببەخشن بە مستەمەندان |
خوای چاوی لێیە، عەیبت ئەپۆشێ | هاوسێ بۆ عەیب، لە غەیب ئەکۆشێ |
خراپە بکە لەگەڵ پیاوی چاک | بەڵام مەرحەبا مەکە لە ناپاک |
چاک خاک بۆ سەر خۆی ئەبێژێتەوە | ناپاک میللەتێک ئەڕێژێتەوە |
بێ دەوڵەتی ڕوو ئەکاتە شارێ | بە «دەوەن بە ئاش» باراش ئەهاڕێ |
ئەم قەومی کوردە بەوە دەمرێ | هیچ کەس، هیچ کەسێ لە ژوور خۆی ناگرێ |
ئەو دەڵێ خاوەند پێوانە و گەزم | ئەم دەڵێ ئەزم وا هەڵدەبەزم |
ڕۆژێکیان لێ دێ کەوا سەرسەختی | ئەبێتە مایەی کزی و بەدبەختی |
ئەوسا کە دەوران ڕووی کردە کەچی | ئەڵێ «گەزی چی»؟ لاچۆ «جاوی چی»؟ |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 716
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|