سۆفی دەبێ لەوحی دڵی سادە و سپی بێ شوبهی بەت
|
ئەوسا ڕمووزی مەسحەفی ڕووی یاری تەفسیر کا بە خەت
|
ئەی موستەعید، دەرسی لە عیلمی عەشق ئەگەر تەحسیل ئەکەی
|
یەکسەر علووم و دەفتەری ئەسناعەشەر داویتە شەت
|
بۆ دەرسی دین ناکەیتە بەر، ئەی جێنشینی پێغەمبەر؟
|
برسیتە وەک جوع البقر هەر نان ئەخەیتە ناو سەبەت
|
تۆ باغظی مورشید مەبە عەیبە لەگەڵیان زید مەبە
|
تا حوببی دەروێشت هەیە ڕێگەی خودا ناکەی غەڵەت
|
چاک پەیڕەوی عالم دەکەی هەر کاتیبی زاڵم دەکەی
|
هەر چاوەڕێی چالم دەکەی لێدەی بە گوفتاری سەقەت
|
عەقڵت لە نەحوا سەرف ئەکەی، حیفزی کەلام و حەرف ئەکەی
|
بێ! دەرسی عەشقت پێ بڵێم عیلمێکە بێ حەرف و نوقەت
|
تا تۆ خەریکی غەیبەتی بێ ئیعتیبار و هەیبەتی
|
گەر تالیبی ئاسایشی خامۆش و سابیر بە فەقەت
|