سیحری دڵی ماڕووتە کە شەیدایی عوزارە
|
فیکری دڵی هاڕووتە کە ڕیسوایی دیارە
|
تەعنی مەدە بەو هەستیە لەو مەستیە زاهید
|
بۆ ڕەندییی من کافیە ئەو چاوە خومارە
|
خۆی ماهە وەیا شاهە لەسەر تەختی جووانی
|
یا بەدری سەما قەدرە هەموو شەو دەوو چارە
|
شیرینە لە ڕوو چینە کە خوێنینە هەموو دەم
|
بەو لێو و دەم و پەرچەم و بەو پەنجە نیگارە
|
ئەم نوختەیە خاڵە کە لەسەر عەینی جەماڵە
|
ئازاری دڵی زاری منی کردە هوزارە
|
ئەم پەرچەمە پڕ چینە هەموو عەسکەری چینە
|
بۆ غارەتی ماچینە کە ئەم چینە سووارە
|
سافی ئەمە شینی تووە بۆ غونچەیی لێوی
|
یا چەهچەهەیی بولبولە یا زاری هوزارە
|