سێ شتن ئەمڕۆ لە دنیا بێ وەجاخ و جێگەدار
|
شاعیران یەک، عالەمان دوو، نیشتمانی کوردەوار
|
سێ شتن لەم دەورەدا هیچ شۆرەت و ناویان نییە
|
عەیبی دەوڵەتمەند و شێعری قانع و مەرگی هەژار
|
وەک پڵاوی خانەقا ئیسمێکی بێ جسمی برا
|
یەک مرووەت، دوو سەخاوەت، سێ وەفای عەهد و قەرار
|
سێ نەخۆشی کەوتە دنیا هیچ دەوا و چارەی نییە
|
کیبر یەک، بەرتیل دوو، سێ، موخلسی پارە و دینار
|
سێ مەتاعی پڕ بەها ئەمڕۆ تەواو بێ قیمەتن
|
یەک شێعر، دوو ڕاستی، سێ حورمەتی خاک و دیار
|
بێ وەفایی لازمەی سێ تایەفەن لەم کانەدا
|
دولبەران یەک، کورسی دوو، سێیەم گوڵی خونچەی بەهار
|
سێ کەسن هەگیز بە مەیل و ئارەزووی خۆیان نەگەن
|
قانعی یەک، برسی دوو، سێ بوڵبوڵی دێوانە کار
|