سێ کوچکەی کوانووی دەوڵەت و نەرمی

سێ کوچکەی کوانووی دەوڵەت و نەرمی (1950)
by پیرەمێرد
305775سێ کوچکەی کوانووی دەوڵەت و نەرمی1950پیرەمێرد
سێ کوچکەی کوانووی دەوڵەت و نەرمی ئەشێ یەکسان بێ بۆ بەرز و نزمی
کە پێچکەیێکی کورت بێ ئەمووستێ مەنجەڵ لە سەری ڕاست ڕاناوەستێ
بە هەر لایێک دا چەوت بێ ئەڕژێ چێشتەکەی بە سەر زەویا ئەپرژێ
دامەزراندنی دەوڵەتیش وایە تێکڕا موساوات ئەیخاتە کایە
ئەمەوێ بڵێم نابێ کورد کورت بێ ئەبێ بۆ خزمەت پێشکەوتوو و گورد بێ
ئەبێ پێک ببڕێن نەوەک لێک ببڕێن چونکو بۆ غایەی ژین لەسەر یەک ڕێن
ئەگەر بێ و پاشقول لە یەکتر بنێین لە ڕێگەی ڕاستا هەردوو هەڵئەنگوێین
چەند خۆشە دوو دەست بەهێز تێکۆشێ گوزەرانی خۆی بە زۆر ڕاکێشێ
لە نەبوونییە ئەم گڕوگاڵە ئەڵێن تەبەقی پڕ ئاشتی ماڵە
ئەوی هەیەتی بەرچاوی تێرە لە ئازاییدا نموونەی شێرە
لاوی بە دراو وەک «بابە عەلی» ئیشی وا ئەکا پێی ئەڵێن: وەلی

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 835


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).