سەبەب نامیهرەبانی حەزرەتی جانانەیە ئیمشەو
|
کە شاری شۆڕشی سینەم وەکوو وێرانەیە ئیمشەو
|
لە شوعلەی نووری ڕووی یارە دڵ ئارام ناگرێ ساتێ
|
بەدەوری شەمعی ڕوویا هەروەکوو پەروانەیە ئیمشەو
|
بەبێ جورم و جینایەت ئەم دڵی بێچارەیە بۆ چی؟
|
بە کۆتی دەست و پێ بەسراوی بەندیخانەیە ئیمشەو
|
بەهاری غونچەیی گوڵزاری ڕووی جانانە باعیس بوو
|
بەبێ سەبر و قەرار، دڵ ئارەزووی مەیخانەیە ئیمشەو
|
لە کێوی بێستوونا دێ سەدایی گریەیی فەرهاد
|
لە شۆری عەشقی شیرینی وەکوو دێوانەیە ئیمشەو
|
دەمێکە مەزرەعەی بەختم ئەکێشێ دەردی بێ ئاوی
|
شکور وا دەوری حەڵقەی مەهـ لەسەر خەرمانەیە ئیمشەو
|
دەماغت زائیلە عورفی ئەبینم جوملە ئەشعارت
|
لە لاوی لاچووە شێوەی لەسەر پیرانەیە ئیمشەو
|