سەحەرگاهان شکۆفەی دا، گوڵی نازت لە گوڵزارت
سەحەرگاهان شکۆفەی دا، گوڵی نازت لە گوڵزارت | لە سەد جێ کەوتنە ناڵین هەزاران عاشقی زارت |
خوداوەندا! چی جانبەخشن دوو گوڵبەرگی تەڕ و تازەت | تعالي اللة چە ڕەنگینن دوو نەورەس؛ گوڵبەدەم نارت |
بەغەمزێکت، لەسەر کوڵمەت وەلاچوو زوڵمەتی گێسوو | یەدی بەیزای هەیە قوربان، دەڵێی ئەو چەشمی بیمارت |
خەدەنگی غەمزەکەت: ئەڵماس و دڵ وەک شیشەیە، نازک | کەسێ دێوانەیە وەک من؛ ئەگەر بووبێتە پەیکارت |
دەزانم جانی شیرینم، بەهای لەعلی لەبت نابێ | بەڵێ. ناچارییە مایە، کە بێمایەم خەریدارت |
ئەگەر باری خەمی تۆیە؛ ئەگەر جەوری ڕەقیبی تۆ | بەشەرتێ تۆ نەڕەنجی لێم؛ ئەمن ڕازیم بەهەر بارت |
مەکە باوەڕ بەدیدارێ، لە تۆ تێر بێ: دڵ و دیدەم | بەدیدارت؛ هەتا مردن، ئەگەر تێر بم لە دیدارت |
گرفتارم بەدامی تۆ، وەفادارم بەعەهدی تۆ | دەبێ تۆ بی و وەفای عەهدت نەبێ قەت بۆ گرفتارت |
عیتابت وەک خیتابت، تۆ گەوارایە بەمە گیانە | کە حەنزەل شەهدی شیرینە، بەئەلفازی شەکەربارت |
سەر و سامانەکەم تابوو، نەبوو کەس بۆ سەروکارت | لە بێ سامانیی وێستا، دەگەڵ غەیرە، سەروکارت |
لەبەر تازە گرفتاران، دەزانم مەیلی مەت ناوە | بڵا جارێ لەمەش پرسە، کە ئێمەش بووین گرفتارت |
ئەدەب بەو غایەتەش یارت نەبوو، نا میهرەبان، ئەمما | لە ئاهی ئاتەشینی تۆ، خودا گیربێ سەبەب کارت |
This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):
|