سەرتیپ عەزیزم فەخری زینگانیم
بۆ «سەرتیپ»
سەرتیپ عەزیزم فەخری زینگانیم | نەمامی نەورەس عومری جوانیم |
تازە گوڵ غونچەی باغی حەیاتم | مایە و سەرمایەی کەیف و نەشاتم |
کوڕم گوێ بگرە هۆشت لای من بێ | هەر چیت پێ ئەڵێم بە تۆ زامن بێ |
کزی کوردوسان هێزی بڕیوم | وەک نشتەر قەدقەد جەرگی بڕیوم |
سەر تا وە دامان لاشەم سەراسەر | خوێناو ئەڕێژێ وەک زامی خەنجەر |
ڕۆڵە پێشوەکان چوون و تێپەڕی | نانیان خوارد و سفرەیان دڕی |
یەکێکیان ئەیوت «ئەڵڵا بەرەکەت» | نەیانوت وەتەن شوکرت بە نیعمەت |
بۆیە ئەم ئەرزە ئەم خاک و ئاوە | ئەسیر و مەحکووم مات و داماوە |
تۆیش گەر ناتەوێ خۆت تەبەڕا کە | پەروەردەی نیعمەت ئەم ئاو و خاکە |
بەدنمەک مەبە حقووق شوناس بە | لێڵ کورد و وەتەن یەک دڵ و ڕاس بە |
هەتا کوو گیانت وا لە بەدەنا | ڕۆحت فدا بێ لە ڕێی وەتەنا |
ئەوا پێت ئەڵێم بە دیدەی نمین | لە گەڵ کلیلەی دڵەی پڕگرین |
تاریکی و ماتەم گرتووی یەزیدم | تۆم چرای ڕووناک هیوا و ئومیدم |
ئەتبەم بۆ مەکتەب بۆ خوێندەواری | بۆ کەعبەی ئامال نە وەک بۆ یاری |
ئەگەر خوێندنت بۆ تۆڵەی کوردە | مێژووی کوردوستان لە دڵتا گردە |
وا هیوام هەیە بە خوا و پێغەمبەر | لێڵ قەومی کوردا زوو بتخەنە سەر |
یا خۆ نەتیجەی دەرچووی لە مەکتەب | بۆ خۆت هەوڵ ئەدەی بۆ بەرزی و لەقەب |
دەبی بە ئەسباب ژێر خستنی کورد | بۆ خوێن ڕشتن و بۆ کوشتنی کورد |
ئیستە ئەمەوێ لە قاپی یەزدان | هەتا منداڵیت بتبەمە قەبران |
کە پێگەیشتی ئەبیت بە ئێشم | ئەبیت بە خەنجەر دڵەی پڕ نیشم |
کوڕێکم ناوێ بۆ من و خۆی بێ | میللەت لە ژێری غەیرا نققەی بێ |
کوڕێکم ئەوێ بەڕاستی کورد بێ | بۆ حەققی قەومی دەوڵەتانگەڕ بی |
1943
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
- It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
- It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
- It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
- It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
- It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
- It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
- It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).
Public domainPublic domainfalsefalse