سەرتیپ نەمامی باغی زینگانیم
ئامۆژگاری بۆ «سەرتیپ»
سەرتیپ نەمامی باغی زینگانیم | نووری بینایی و سەرمایەی جوانیم |
وەرە سەعاتێ لە لام دانیشە | دڵت بەتاڵ کە تۆ لە ئەندیشە |
نەچێت لە بیرت هەر چیت پێ ئێژم | لە ناوی مێشک و دڵت ئەینێژم |
کوڕم من پیر بووم هێزم بڕاوە | تابو و توانایی، هەوڵم نەماوە |
فەقەت تۆ شوکور دەمی جوانیتە | هەوڵ پێپلکەی کامەرانیتە |
تکات لێ ئەکەم سەرتیپ حەیاتم | بۆ خوات پێ ئەڵێم گوڵی نەشاتم |
خۆت ڕوو ڕەش نەکەی لە قاپیی خوا | خۆت نەکەی ڕوو زەرد مەحکەمەی جەزا |
حقووقی قەوم و وەتەن نەفرۆشی | لە بەر خۆت بۆ غەیر قەت تێنەکۆشی |
کزی و برسێتی و لاتی گشت کوردێ | ژین و زینگانی گشت گەورە و وردێ |
بە کزی و لاتی خۆتی بزانە | هەر کەس وا نەبێت بە زۆڵی دانە |
وەها مەزانە هەر کوردت ناو بێ | شەرتی قەومیەت ئیتر تەواو بێ |
ڕۆڵە ئەو کەسە کوردی تەواوە | بەڕاسی ناوی خۆی بە کورد ناوە |
ماڵ و ئەولاد و ژین و حەیاتی | بەرزی و ئامال و خۆشی و نیشاتی |
لە گەڵ گشت کوردێ بە گشت بزانێ | ئینجا ئەتوانێت خۆی بە کورد دانێ |
فەقەت بەعزێ هەن حەرامزادە و پوشت | بو نەفعی شەخسی برا و باوک کوشت |
حقووقی ژین و بەرزی قەومەکەی | ئەخاتە ژێر پێ لە بەر بۆدرەکەی |
کوڕم ئەوانە زور باش مەعلوومن | دایک ئاشکرا و باوک مەوهوومن |
دەغیلت بووگم ئامان سەد ئامان | بووم بە خاتری ئایەتی قورئان |
خۆت بوغزیاو نەکەی لە بەر مەنفەعەت | نەبیت بە هەدەف بۆ تانەی میللەت |
قازانج و بەرزی خۆت لا گەڵاو بێ | لات بەو کوردێکی خاوێنت ناو بێ |
تێکۆشە بە گیان بگەڕێ بۆ هەل | بۆ بەرزی وەتەن بۆ ژیانی گەل |
هەوڵ و کردارت وا بێ گشت ئانێک | مەحبووب بیت لە لای هەموو کورد زوانێک |
کە مردیت ئەوەن پاک و تەمیز بی | لای وەلی و بێ دین وەک یەک عەزیز بی |
1947/4
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
- It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
- It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
- It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
- It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
- It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
- It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
- It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).
Public domainPublic domainfalsefalse