سەرخۆشت کردم بە مەیلی خۆت بە پیاڵە و شەراب
|
داغی عەشقت دا لە جەرگم لێم حەرامە خورد و خواب
|
ئیمتحانم کە لە ناڵە و شیوەنم مەگرە عیتاب
|
دولبەرا بۆ ڕووی فیراقت دڵ ئەناڵێت وەک ڕوباب
|
بۆ دوو ئەبرۆی میسلی تاقت بەندی جەرگم بوو کەباب
|
وا لە کوێ ئاوی ویساڵت تا لە ئاری دڵ دەرێ
|
سوێن بە حاڵی مردنا ئەی لەب شەکەر بێ
|
وام لە حاڵی مردنا ئەی لەب شەکەر بێ خورد و خواب
|
تازە زانیوتە کە شەیدای لێوی شەککەر بارتم
|
موددەتێکە من گیان و دڵ زەدەی گوفتارتم
|
هەر وەکوو پەروانە شێتی شەوچرای ڕوخسارتم
|
دولبەرا سەنعانی زوڵف و پەرچەمی زوننارتم
|
مەعبەدم گۆشەی کلێسا و دەستگیرم بووگەتە پاپ
|
وا دڵت بردم نگارا تۆ بە غەمزەی چاوەکەت
|
گەردنت پێچامە داوی چینی زوڵفە خاوەکەت
|
بووم بە نێجیری کریشمەی نەرگسە پڕ خاوەکەت
|
هەر وەکوو قومری لە حەسرەت سەروی باڵا لاوەکەت
|
ناڵە و هاورامە بڕیاوە لێم ئارام و تاب
|