سنە و سابڵاغ و کرمانشاهـ و کەرکووک و سلێمانی
|
شنۆ و لاجان و سەردەشت و بناو و شاهـ سەیوانی
|
عەمادیە و دهۆک و عەقرە و سنجار و هەم زاخۆ
|
ڕەواندوز و قەڵادزە و ڕانیە و زێبار و بارزانی
|
سەڵاحییە لەگەڵ ئەربیل و کۆیێ و شەقڵاوە و پردێ
|
شەهربازاڕ، هەڵەبجە و چەمچەماڵ و ئەهلی بازیانی
|
جوانڕۆ و سەقز و بانە، ساراڵ و ئەبرئامانە
|
لەگەڵ بێجار و ئەفشارە لە ئێلاخ و مەریوانی
|
کرند و ئەسعەد ئاباد و بروجورد و نەهاوەندە
|
سەهەند و قەسری شیرینە، لوڕ و سەرپێل و گێلانی
|
ڕەعییەی ئەردەلانی لوڕ زوان و قەومی جەنگاوەر
|
ئەمانە یەکدیگیر بووبوون لەژێر بەیداخی بابانی
|
ئەسیری بۆ بڵندی و یەکدیگیری و شانی ئەم قەومە
|
فیداکە دەوڵەت و گیانت بەناوی ڕاهی ئینسانی
|