سەرنووسینم وەهایە
سەرنووسینم وەهایە | بەناوی تاقە خوایە |
هیچ کەس نازانێ چۆنە | نە تازە و نە کۆنە |
ئەگەر بنووسم وتار | نووسراوە هەزار هەزار |
هێندە ئەڵێم کائنات | بەبێ وەستا وانەهات |
هەر کەس بڵێ بێ وەستا | ئەم کائناتە وەستا |
بیر چۆن ئەڵێ وەهایە؟ | چوونکوو موحتاجی خوایە! |
بڵێین حەیوان و گیا | هەر خاک کردی بە تەنیا |
خاکیش لە ڕۆژ جیا بوو | بە ملیۆن ساڵ وەها بوو |
ئەی ڕۆژ دەسکاری کێیە؟ | ئێش کێیە وا بەجێیە |
بە خوا بەخوا موحتاجین | بۆ وەستا ناعیلاجین |
لە فەلسەفە و لە حیکمەت | لە ئاسار و شەریعەت |
علمی مەنقول و مەعقول | نووسراوە زۆر و بە تول |
گشتی بنێن بەو لاوە | هێشتا کەشف نەکراوە |
باسی خوا کەم و زۆر | ڕۆشن نابێ بە هیچ جۆر |
خۆت مەخۆرە وەلوەلە | لەم بەحرە نەیکەی مەلە |
بەحرێکە زۆر بێ پایان | چەن فەیلەسۆفی خنکان |
خواجە نەسیر و خەییام | پیاوانی خوا چوار ئیمام |
ابوالعلا و ئەفغانی | فەلاسفەی یۆنانی |
ئەمانە هیچیان نەکرد | ڕێیان بەخوا هیچ نەبرد |
ئەشعەری و موعتەزلە | سەرنەکەوتن لەم پلە |
ئێمەی بێ علم و مایە | چی بکەین لەم موعەممایە |
چاک وایە کە بێدەنگ بن | هەر وەک نەقشی ڕووی سەنگ بن |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
- It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
- It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
- It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
- It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
- It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
- It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
- It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).
Public domainPublic domainfalsefalse