سەعاتێکم بوو، بە شەرت سەعات بوو
سەعاتێکم بوو، بە شەرت سەعات بوو | ئەوسا بۆ نوێژ و جەمات میقات بوو |
کارخانەکەیشی «ئەبو تەمغا» بوو | لە ناو سەعاتی تردا ئاغا بوو |
ڕۆژێ لە ناکاو زریزەی پچڕا | کەوت بە بەردێکا خوستی لێ بڕا |
سەعاتچییەکی مام ناوەندی بوو | بە درۆ ناوی «ساڵحە فەندی» بوو |
سەعاتم بۆ برد، بۆی خستمەوە گەڕ | دوای دوو ڕۆژ کە نووست لێمان بوو بە شەڕ |
ئینجا بردمە لای وەستایێکی تر | بەڵام فایدەی چی؟ یەک لە یەک بەدتر |
هەر بۆ ئەوەبوو پارە بستێنن | بە فێڵ و فەرەج لە خەڵک دەربێنن |
ڕۆژێ یەکێکیان بە ڕاست پێی لێ نا | وتی کەسی ڕاست نەما لە بەینا |
کە ئێمە سەعات باش چابکەینەوە | پارەمان نابێ چا بخۆینەوە |
دەورێکە ئەبێ پیاو سفرەدڕ بێ | بازاڕ هەڵگیرا گیرفانی پڕ بێ |
منداڵی زۆر و مەعاشێکی کەم | دەست زەنی نەکەم، بە چی هەڵدەکەم |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 995
1950/01/19
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|