سەلاحەدینی ئەیوبی لەقەب
سەلاحەدینی ئەیوبی لەقەب | ئیفتیخارمانە ئەی کوردی حەسەب |
سوڵتانە ئەمڕۆ قەهرەمانی کورد | یەعنی شێخ مەحموود حسێنی نەسەب |
یەکسەر تێکۆشن برای هاوزبان | لە بۆ ئیتیحاد بە ڕۆژ و بە شەب |
کوردە دەخیلە شێرانە دەستوور | بۆ دەفعی جەهل عیلم کەن تەڵەب |
کاسەی مەعریفەت پڕو لێوان لەن | هەموو بینۆشن یەکسەر لەبالەب |
سەربەستی و جەسوور ئیرسی خۆمانە | بۆمان بەجێما لە ئەجداد و ئەب |
ئەم ئیرسەی کوردە با نەدەین بە کەس | نەبێ بە مایەی خەفەت و غەزەب |
ئیلتیماس ئەکا مەزڵووم ی فەقیر | ئەم نەسیحەتە فێر بن لە مەکتەب |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|