سەیری نادان کە، غەم ئەڕەوێنێ
سەیری نادان کە، غەم ئەڕەوێنێ | «تەرسەقول» ژانی چاو دەشکێنێ |
«مێباز» بە ئازا ناوی ئەبڕێ | ژن لێی دەرکەوێ، شاربەدەر دەکرێ |
زێروو خوێنی پیس لە لەش ئەمژێ | «ئەسپێ» بە میکرۆب ئینسان ئەکوژێ |
گوێز بەو بەرزییە بەری وا وردە | تەرزێکی «شووتی» بەشی دوو گردە |
«وەلەک»ێ پەنجا «وشتر» یخ ئەدا | «گوللە»یەک ئاگر لەویش بەرئەدا |
بە تایێ شایێ تەختی تەخت ئەبێ | یەکێ بە ئەسپێ خاوەن بەخت ئەبێ |
لە کێلی قەبری شای «قەڵاچوالان» | نووسراوە هاوار بە دوو «جلق»ە نان |
ئێستا دووسەدە و کەسیش ناپرسێ | دەوری «مەهدی»یە وا کەس ناترسێ |
تا دێت زەمانە ڕوو لە «بەدی»یە | بە ڕێکەوت باوی «نەدی و بدی»یە |
ئێرە زۆر چاکە ئەولا بڕوانن | هەموویان دزی «گوێلک»ی خۆیانن |
ئەم حاڵە دیارە خواستی خواییە | دوان لە کاری خوا خۆڕاییە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 715
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|