لەشم لە خاکتە، گیانم میوانتە وەتەن
|
مستێ لە خاکی تۆ نادەم، بەهیند و چین و خوتەن
|
ڕووبار و مێرگ و گوڵ و چیمەن و چەمی
|
کانیی شرین و باغ و ڕەز و سێبەر و سەهەن
|
خۆشویستنت وەها بەسۆزە، کە کاری لە کەللە کرد
|
ئاگر لە دڵ بەر ئەدا، جیا ئەکا لەسەر بەدەن
|
وا هەر خەریکە دوژمنی کۆنت بەڕۆژ و شەو
|
بۆ بن بڕینی میللەتی کوردت بەباو و بەن
|
ئەی نیشتمان ئەوانەی ڕەقیبی تۆیان دەوێ
|
وا تێمەگە بەشەربن، ئەوانە شەوەن
|
ئەی لاوی سەرفرازی گەلی کوردی دەردەدار
|
شادە گەلت،گەشە ڕەنگ ڕوونە، ئێوە هەن
|
کۆشش بکەن بەدەست و پێو قەڵەم و چاو و دەم
|
بێ شوبهە زوو بەزوو بەهیوای خۆتان دەگەن
|
لەم ڕێیە هەرچی بەڵایێ بێ گوێ مەدەنێ
|
یا مردنە و یا نەخۆ هیوایە پەک مەخەن
|
ڕۆژێ بەئارەزوو دەگەن و شار و خوڕەم ئەبن
|
وەلێ بەشی ئەسیری سێ پاو و پەت و کەفەن
|