شافیعی شێخی دنیا و قیامەت
شافیعی شێخی دنیا و قیامەت | کەوتە تەحلیلی عیلمی قیافەت |
شارە و شار گەڕا لە شوێن ئەم ئیشە | زاتەن حەدیسی پێغەمبەریشە |
حەدیس دوو زاتی جەزبە کردووە | ئەوانی تری وا ناو بردووە |
ئیمام تەشریفی ڕووی کردە دێیێک | تووشی یەکێک هات لە سەرەڕێیێک |
کورتە باڵایێک مووزەردی چاوشین | ڕوو، لچ و لێوی گرژ بوو لەبەر قین |
هەمووی نیشانەی خراپەی پێوە | هات بە پیریەوە لە ڕاستە ڕیوە |
ئیمام ئەعوزوبیلای لە ڕاست خوێند | ئەو میوانداری کرد بە تکا و سوێند |
هەر بۆ تەجرووبە لەگەڵ کابرا چوو | ئەیڕوانی کابرا زۆر بە خزمەت بوو |
ئەو شەوە تا ڕۆژ نەنووست لە تاوا | کابرا تەجرووبەی دابوو بە ئاوا |
بەیانی هەڵسا فەرمووی وا ئەڕۆم | گوێدرێژەکەم بێنەدەرێ بۆم |
وتی پیادە بووی گوێدرێژت نەبوو | فەرمووی تەجروبەم وا بە ڕاست دەرچوو |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 1001
1950/03/12
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|