تۆ نەمردووی ئەی «صلاح الدین»ی ئەیووبی لەقەب
|
هەر بژی ئەی فەخری کورد و حاکمی موڵکی عەرەب
|
تاکوو تۆ بووی لاوەکانی کوردستانم دەر ئەچوون
|
بۆ زەکاتی مڵکی شام و خەرجی بازاڕی حەڵەب
|
زیندوو بووبووینۆ بەجارێ شارسانی و دێ نشین
|
ڕەعیەت و شوان و سەپانم کەوتبوونە سەر تەرەب
|
ئێستە بێ تۆین بۆیە وا بێ ڕەونەق و جلوە و جەلاین
|
بووین بە گاڵتە جاڕی خەلق و کەوتووینە بەر عەتەب
|
وەرنەوە ئەی نیشتمانی با هەموو عەهدێ بکەین
|
بۆ فەنای دوژمن بە جارێ بێینە مەیدانی غەزەب
|
من ئەزانم هەر سەعاتێ دەس بدەینە موددەعی
|
ئێمە هەر وەک ئاگرین و ئەو وەکوو کۆگای حەتەب
|
قانعا بۆ کوشتنی نیشتمان فرۆش ئامادە بە
|
خواهـ شێخی بایەزید و خواهـ نەفسی بولەهەب
|