شاهبازی ئەولیا، ئەی شاهی گەیلانی لەقەب
|
ئەی بە ڕوتبەی شاهبازی ئەولیا بووی مونتەخەب
|
ڕوتبەیی شابازی بۆ شانت کەمە ئەی شەهریار
|
بۆیە ڕوتبەی تۆ بە غوث الاعظمی دریا قەرار
|
لاییقیت بۆ بەرزیی ڕوتبە لە لای زاتی خوا
|
بۆیە تەرفیعی نیشانت تۆ بە محي الدين کرا
|
کەس بە ڕوتبەی تۆ نەبوو نائیل لە نەسلی شای عەرەب
|
شاهبازی ئەولیا و هەم ڕەسوڵوڵڵا نەسەب
|
بمکە خاتر لوتفی ئەو یەزدانە تۆی کرد بێ نیاز
|
بەم هەموو ڕوتبە زلانە تۆی کە کردە شاهباز
|
هەم ببەخشە من بە جاهی شای شَفيعُ المُذنِبين
|
لای خوا فەرموو ڕجایێ بۆ سەگی قاپیت ئەمین
|
تۆ ئەبێ ئەرجو بکەی قوربان کە غوث الاعظمىٰ
|
کارییە ئەم دەردە، لوتفی تۆیە تەنها مەڵهەمی
|
ڕوو لە قاپیی تۆ ئەکەم، هەر تۆی ڕجام، تۆ بۆم بکەی
|
تۆ ڕجام گەر بۆ نەکەی، ئیتر هەواڵەی کوێم ئەکەی؟
|
ئەی شەها بیبەخشە مینە تو خوا سا ڕەحمەتێ
|
دەردی کاری ئەو دەوا کە، ئەی خوا سا هیمەتی
|