خەیاڵی گەورەیێکی سەربەخۆ هەرگیز مەکە، کوردی
|
ڕەعییەی گەورەیی وا بێ، دەسا ئەمجارەکە مردی
|
خەلیفە و پادشاهی و سەڵتەنەت ڕێگیری زانین بوون
|
وتەی خوا أمرهم شوري ئەوا ڕووخاندی وو بردی
|
نەوە و زۆر بایی، گەر پێویستی شەرع و دینی ئەحمەد بێ
|
موەففەق بۆ نەبوو ڕۆڵەی نەبی، بیرت بێ گەر وردی
|
سەرۆکی حەققی مەشرووعی دیاری کەس نییە ئەمڕۆ
|
مەگەر ئەو زاتە مەقبوولە، بەگەورە خەڵک و خوا کردی
|
هەموو چاخێ مەکە کاری فەڕ و ئاسوودەگی بۆ خۆت
|
سەر و ماڵت فیدای ڕێی میللەتت کە، ڕۆڵە گەر مەردی
|
مەکە کەچ گەردنت بۆ هیچ کەسێ، گەر بێ و شەهەنشا بێ
|
ئەگەر بیرت بڵند بوو، بۆ کەست خەمخوار و هەم دەردی
|
ئیدارەی میللەتت ئەوجا دەبێ بکرێ بەشوورایی
|
ئەگەر دینەن نەبێ جایز، ئەسیری بۆ عومەر کردی؟
|