شۆڕشی سەرکەوتوو

شۆڕشی سەرکەوتوو (1965)
by قانع
306755شۆڕشی سەرکەوتوو1965قانع
ئەی کوردە، بەسە قوڕبەسەری و گریە و ناڵین تا کەی بە کزی و لارەملی، عاجز و غەمگین!؟
سوودێکی نییە بتپەرسی و خزمەتی چرچیل ڕاستۆ بە دەسا ڕوو کەرە دەرباری ستالین
چەن ساڵە کە تۆ فێڵ و درۆی چرچیل ئەبینی نەتناسیوە هێشتاکوو کە ئەو خێڵە لە سەر چین
ئەو دەسبڕە چەن ساڵە بڕی دەستی من و تۆ ڕەببی لە بنا دەستی بڕن، کافری بێ دین!
گشت زاڵم و زۆردار و، هەموو خوێنمژ و دەسبڕ دوژمن بە گەلی کورد و، هەموو قابلی نەفرین
ئەو کۆمەڵە بەدکارە لەبۆ نەفعی خسووسی پاماڵی ئەکا حەققی هەموو میللەتی بێ تین
ئەتکا بە کەری باری عەجەم، گاهێ بە ناحەق یا حوشتری ژێر باری عەرەب، تاوێ بە سەد قین
کوردە، وەرە بنواڕە دەوای دەردت لە کوێیە هەر پەیڕەویی لینینە دەوا و چاری نەخۆشین
نابی بە کەر و عەبدی هەموو بەگلەر و توججاڕ لۆرد نابێ بە باخات و، گەدا نابێ بە پەرژین
سواڵ ناکا لە کەس سواڵکەرێ یا بەچکەگەدایێ کوڕ ئاغا لە سەر تەخت و لە ناو دۆشەکی زێڕین
خوێنی من و تۆ ناکەنە پیاڵە لەبۆ ئاغا بیخواتەوە ئاغات وەکوو شەربەتی شیرین
ماڵ و سەر و ڕۆحم بە فیدای ئاگری سوورە ئەو ئاگرە پڕ جۆشە ئەکا ڕەجمی شەیاتین
چەن خۆشە کە ئەو ڕۆژە بڵێسەی گڕی ئاگر وەک بەرقی غەزەب دێت و دەچێ، لێرەوە تا چین
تۆڵەی من و تۆ وەرئەگرێ کوردە لە چرچیل ئەو ڕۆژە کە وا خەتمی ئەکا شۆڕشی بەرلین


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).