شیری بڕندە قەڵەمە

شیری بڕندە قەڵەمە (1962)
by ئەسیری
307934شیری بڕندە قەڵەمە1962ئەسیری
لە غەمت ڕۆڵە ئەوا ناخۆشیی بچکەم وەرەمە جگەرم خوێنە، دڵم خانەیی دەرد و ئەلەمە
بۆتە خولیا لە سەرم، گەر لە سەرم دەن بەکوتەک بیری تۆ هەر لەسەرە، چارەیی دەردت لە دەمە
لە چ دەورێکە بزانە بەشەری ڕوویی زەمین تا بەکەی هەر لەسەرت بێ پەت و نێڵە و کەڵەمە
ئەوە وا ڕەهبەرتە دوژمنی میللەتتە باوەڕت وایە کە قوتبە، لە حەقیقەت سەنەمە
هەرچی زانایێ کە باوەڕکەرە بەو جۆرە کەسە ئەوە کابووسی موسڵمانە، بەڕاستی شەوەمە
گەرچی بەدبینەکەت ئیسلامە لە چاوی خواری ئەوە وتەی چاکە کە دەیڵێ بەتۆ لەفزی عەجەمە
کەسی من پارە پەیاکە ببە خاوەن زەڕ و زیو ئەوی ئەمڕۆکە بەکارت بێ، بەڕاستی درەمە
چارەیی دەردی تۆ عیلمە، دەبکۆشە شەو و ڕۆژ لەم زەمانە بەخوا شیری بڕندە قەڵەمە
خۆشەویستی وەتەنی دوێنێ پەیامی هێنا بۆ سەنایع ئەوە بۆ لەندەن ئەچێ کاکە حەمە
بەمە کەیف خۆش و گەش و شاد و ئومێدم چا بوو بۆ بڵندیی گەلی کوردی، ئەمە ئەووەڵ قەدەمە
پێک دی هیواکەت ئەسیری، دەمێ ئارامت بێ لە خوا مەبڕە ئومێدت، ئەوە خاوەن کەرەمە


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).