شیعری بێ نوختە

شیعری بێ نوختە (1953)
by قانع
307202شیعری بێ نوختە1953قانع
کاکە سەلامم لە هاو دڵدارم لە مام و کەس و گەورە و سەردارم
لە دوای سلسلەی دۆعا و سەلامم هاودڵ گوێگرە ها لە کەلامم
الحمد لله وا ئاو هەڵکرا ماوەی دەردی دڵ ئەمڕۆکە درا
سوئال گەر ئەکەی لە مڵک و ماڵم لەسەر مەرامە حاڵ و ئەحواڵم
لاوی دڵگەرمم سادەی وەرە لام سەرکەوە کەم کەم ڕوو لە ڕووی مەرام
ئەگەر لە مامی لارم سام ئەکەی هەڵسە هەڕاکە لە مەرام ئەگەی
ئەم هەر عەدوی ڕۆح گروی ئیسلامە هەر لە درۆدا سەرداری عامە
کاکە ئاوەکە مەرهەمی دەردە مەرهەمی لاوی دڵ سڕ و سەردە
هەرکەس لەهەر لا وڕوو سەرسامە ڕاکا ئەم ئاوە دەوای مەرامە

غەزەلی سەرەوە لەکاتێکا نووسراوە کە قانع ئاوی هەڵکردووە لە ئاشەکەی چوونکوو لە کاتێکا ڕۆیشتووە هەڵگرێ بۆ ئاشەکەی یەکێ لە برادەرەکانی لەگەڵیا بووە. قانع وتوویە ئا لێرەوە بناوان هەڵگرم ئەو ئاوە دەچێتە سەر ئاشەکە، برادەرەکەی وتوویە لەم جێگاوە ئەو ئاوە ئاشەکە ناگرێتەوە، گرەویان کردووە لە سەر دڵخواز لە پاشان قانع کە ئاوەکەی بردوەتە سەر ئاشەکە بەم شێعرە بێ نوختانە دەعوی برادەرەکەی کردوە هەتاکوو بێت و بەچاوی خۆی بیبینێت. قانع مامێکی بووە کە قینی بووە لە قانع و برادەرەکەشی.


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).