کو..کو..کوردم، ز..زوانم، لە..لە..لاڵە، تە..تەواو
|
ن..نەزانی، م..م..ماڵی، ک..ک..کردم، خ..خراو
|
ڕ..ڕەفیقم، س..سواری، ب..ب..با بوون و منیش
|
ڕ..ڕ..ڕۆژی مە..مە..مەیدان ک..ک..کەر دێنمە تاو
|
بۆ نەجاتی هۆ..هۆ..هۆزم، لە..لە باتی ت..تفەنگ
|
س..سیواک و ڕ..ڕ..ڕیش و کە..کە..کەشکۆڵی شکاو
|
لە..لەلای خۆم مە..مەلام و نە..نە..نەمزانی شتێ
|
غەیری باسی مە..مەمار و قە..قە..قەور و حە..حەساو
|
فە..فە..فیترە و زە..زەکات و یە..یە..یاسینی نەخۆش
|
ئە..ئە..ئاگر، جە..جەحەننم، ب..بڵێسەی بە تە..تاو
|
پ..پ..پردی س..سیرات و هە..هە..هەنگوێنی بەهەشت
|
ح..ح..حۆری ج..جوان و م..م..میوەی تە..تەواو
|
د..درێژی جە..جەجاڵ و کو..کو..کورتانی کەری
|
کو..کو..کوشتن مە..مەسیح و ع..ع..عاسای ب..بناو
|
ئ..ئ..ئیشکی م..مناڵ و گ..گ..گرتن شە..شەوە
|
هە..هە..هاڵی ژ..ژنان و ب..ب..بوونی بە..بە چاو
|
ئ..ئەمانە بە..بەیانم کە..کە..کردن بە شیعر
|
لە مناڵی خە..خەریک بووم، هـ..هەتا بووم بە پیاو
|
قانعا! شیعرت بە سافی قیمەت و نرخی نییە
|
تۆ تەماتە کە بە لاڵی ناوی خۆت خەیتەوە ناو؟!
|