شیعری کچەکانی قانع

شیعری کچەکانی قانع (1950)
by قانع
307287شیعری کچەکانی قانع1950قانع
ئێمە کە کچین، دولبەری دڵداری جیهانین خونچەی چەمەنی باخی گوڵی کوردانین
ئەستێرە لە ڕووی ئێمە، چلۆن خەجڵەتی نابێ ڕۆشنتر و پڕ نوور، وەکوو مانگی جوانین
وەسڵی حەرەمی ئێمە، لە بۆ خادمی کوردە بۆ بێ هونەری خاکی وەتەن نەسسی حەرامین
بێ قیمەتە لای ئێمە، یەقین بەرگی چویتلی عاشق بە هونەر، مەستی غەزەب، تێغی دەبانین
شەق لەو کوڕە وا دەس بە خەنە و مەیلی حەمامە قوربانی کوڕی سەرکەشی کوردانی زەمانین
وەختێ بە سەفا سەف ئەبەسین ڕۆژی سەیاحەت مایل بە کوڕی کوردی وەکوو شێری ژیانین
ئەم دەرپێ لە پێمانە، لە پێی بێ هونەری خاک

ئەم ئیشە لە سەرمانە لە سەر بەددڵ و ناپاک

***
ئێمە کە کچین، قوڕبەسەر و مات و حەزینین بۆ بێ کەسیی ئەم خاکە، جگەر زام و برینین
ئەی کۆمەڵی گەنجانی موسەمما بە منەوەر بۆ مەرگی وەتەن، ئێمە هەموو ئەلبیسە شینین
چۆن ئێوە هەموو، بێ خەم و بێ بیری وڵاتن ئێمە بە غەزەب، دڵ بە خەم و دیدە گرینین
سەد کاشکێ لە جێی ئێوە، سەفی ئێمە بوایە ئەتدی! کە چلۆن حازری مەیدانی یەقینین
داخمان ئەوەیە ئێمە ژن و ئێوە پیاون ئێوە بە هونەر مەستی مەی و ئێمە مەتینین
هەر ڕۆژێ کە ئێوە بە ئەمەل سەیر و سەفا کەن ئێمە هەموو بۆ ئێوە خەریک زاری و شینین
ئەم دەرپێ لە پێمانە، لە پێی بێ هونەری خاک

ئەم ئیشە لە سەرمانە لە سەر بەددڵ و ناپاک

***
ئێمە کە کچین هەر بە کچی عاجز و پیرین داماو و سەراسیمە و بێ شەوق و ئەسیرین
قانع بە هەموو تەبعی غەزەل خوانیی خۆیۆ شاهیدە کە وا ئێمە هەموو مات و زویرین
ئەفسووسە کە ئێوە کوڕی مەیدانی نزاعن زۆر یازووخە بۆ ئێمە، خەریک نان و هەویرین
شێر دەرچێ لە غابات، خوای نێر و خوای مێ لاکن، ئەمە زۆر عەیبە کە بێ پشت و زەهیرین
دوێنێ کچێ ئەیوت، بە کچانی وەتەنی کورد: ئیعلانە ئەیا هەر چی کە پیرین و سەغیرین
ئەم دەرپێ لە پێمانە، لە پێی بێ هونەری خاک

ئەم ئیشە لە سەرمانە لە سەر بەددڵ و ناپاک


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).