شیفتەیی نووری جەماڵم ماهی تابانم وەرە

شیفتەیی نووری جەماڵم ماهی تابانم وەرە (1942)
by سافیی ھیرانی
309489شیفتەیی نووری جەماڵم ماهی تابانم وەرە1942سافیی ھیرانی
شیفتەیی نووری جەماڵم ماهی تابانم وەرە ئارەزووی شەهدی ویساڵم جانی جانانم وەرە
ڕۆژی عیدە چاوەڕێتم بێی بە قوربانم بکەی کوشتنیشت ڕەحمەتە، سەدجار بەقوربانم وەرە
بێ دەوایی وەسڵەکەت دەردم عیلاجی ناکرێ دەردی بێ دەرمان هەتاکەی، دەرد و دەرمانم وەرە؟
من غەریبی تۆمە ئومێدم بە هیچ دەرگا نییە چاوەڕێی ئیحسانی تۆمە، شای غەریبانم وەرە
وا دڵ و دینم لە ڕێی عیشقی تۆ فەوتا چاوەکەم خۆشی ڕووی تۆم کافییە، بۆ نووری ئیمانم وەرە
بۆ هەواڵپرسی نەخۆشی خۆت چییە گەر یەک دەمێ یا لەبەر خوا، یا لەبەر ڕەغمی ڕەقیبانم وەرە
کەوتمە نێو حاڵی هیلاکەت وا لە دەردی دووری تۆ مەمکوژە بەو دەردە سەد جار دەست و دامانم وەرە
ئاوری عیشقت وەهای سووتاندووە کۆگای دەروون من غەریقی مەوجی خوێنم، سینە بریانم وەرە
سافی تا ڕۆژی قیامەت هەر دەناڵێنێ و دەڵێ تا نەفەس ماوە لە قەلبم یاری پەنهانم وەرە


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).