شیوەنی ئاگراوی

شیوەنی ئاگراوی (1965)
by قانع
306766شیوەنی ئاگراوی1965قانع
کوا لە کوێیە ئەو کەسەی لافی برایی لێ ئەدا؟ میللەتی هێنایە مەیدان و بەڵێنی پێ ئەدا!؟
کوانێ ئەو دڵسۆزە ئەیوت: داشدیاری میللەتم!؟ چی بەسەر هات کوا لە کوێیە!؟ گیری داوی مەینەتم
لەشکری تاران وڵاتی کوردی کردە گۆمی خوێن بۆچی فەریادڕەس نەماوە؟ پێم بڵێن ئێستا لە کوێن!؟
سوور کرا یەکسەر شەقامی شار بە خوێنی لاوی کورد بوو بە شیوەنگا مەیان و ماڵ و ڕێگا و بان و پرد
هەر لە حەوزی شاری بۆکان تا مەیانی چوارچرا داری خنکانن چەقاوە و پەت لە گەردن هەڵخرا
وان بە سەر سێدارەوە میوانە شێری نرکەدار چەندە ڕۆڵەی قارەمان و پێشەوای کوردی هەژار
چی بوو تاوانی ئەوانەی وا لە سێدارە دران!؟ غەیری دڵسۆزیی وڵات و دوژمنیی داگیرکەران
دوژمنینە! دڵنیا بن کورد بەمە ناتوێتەوە ڕەوڕەوەی بەڵکوو بەرەو پێش مل ئەنێ و ناکشێتەوە
قوڕ بە سەرتان، ئێوە خاوەن تۆپ و تەییارەی شەڕن میللەتی من خاوەنی تەئریخ و بیر و باوەڕن
گەرچی نووکی نێزەتان سوورە بە خوێنی لاوی من با لە ناو یادا بمێنێ تاوەکوو ڕیسوا ئەبن
لاوی کوردی! هۆشیار بە؛ دەرسێکە دای ئەم کەوتنە شەرمەزاری کەن ئەوەی بڕوای بە خەندەی دوژمنە
گەل بە هێزی دەست و بازوو و فیکری خۆی ڕزگار ئەبێ هەرچی بڕوای کرد بە خەڵکی، کاری ناهەموار ئەبێ


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).