شیوەن بۆ باوکی
چبوو لێمان لەکاتێ کەوتیە دوور | دەسا پڕ گۆڕەکەت بێ ڕەحمەت و نوور |
لەبەر ئارامی دڵ خۆت مای لە لامان | وەلێ ڕوحت گەیشتە عالەمی ژوور |
کوڕان و خزم و خوێش و دۆستی لاوت | لە غەم پیر و هەموویان پشتیان کووڕ |
لە داخت شاری کەرکووک خوڕ ئەگری | لە خوێنی چاوە حەوشی تەکیەکەت سوور |
بەشادی و سەربڵندی چویتە جێ | بەهەشتە باڵەخانەت نۆکەرت حوور |
ڕەفیقی چاک و چاکیت بۆ هەموو کەس | کەس ڕەنجی نەدی لێت تاوەکوو موور |
یەکێ پرسی لە تەئریخت وتم پێی | لە دیوانی خودایە حي مغفور |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|