دوێ فریشتەی شیعر وەحیی هانی
|
دەرحەقی شێخ حەسیبی تاڵەبانی
|
ئەمە بوو ڕۆحی گەورە لەو بچکۆلەیە
|
هێندە بڵندە هەتا حوکمڕانی
|
هەر وەکو ئەم بوو بسمارکەکەی ئەڵمان
|
بەم بڵێن ڕەوایە بسمارکی کوردانی
|
لەم وڵاتانە، لەم چاخە، لەم تەمەنە
|
هیچ نییە کەس ببێ بەهاوشانی
|
هێندە ڕزگارە، ڕزگارییە هیوای
|
هیچە لای بەندی دەستوور و گۆرانی
|
سەیری چارەی بکەی دەڵێی شێرە
|
تازە دەرکەوتووە لە جێی و لانی
|
سایەیی سێبەری کێوی لێوی چەم
|
گشت حەساوە لە سایەیی یارانی
|
فەڕی چاکی و سوودی بێ نرخە
|
هێندە بێ نرخە بۆتە تاڵانی
|
ڕۆژهەڵاتی نەبوایە، دیاری بوو
|
لە جیهان وەک ئەنشتاینی ئەڵمانی
|
فەیلەسووفانی ئاسیا گشت گوم
|
هەر چلۆنێ کە گوم بووە (کان)ی
|
هۆ ئەسیری ئەوەی لەوی ئەدوێی
|
زۆر بەرەو ژوورە پایە وو شانی
|