شێرە بەفرینەیش وا توایەوە
شێرە بەفرینەیش وا توایەوە | بۆ ئۆتۆمبێل ڕێ کرایەوە |
زۆر کەس بۆ بەفر چاویان ڕشتووە | زۆریش لە هیوا دەستیان ششتووە |
کوێر تاکوو دەمرێ بە هیوای چاوە | لیستەی یا نسیب زۆری نەماوە |
دیم بووکیان هێنا بۆ ماڵی زاوا | لە سەر مارەیی بردیانە دواوە |
ساڵێک مەبعووسێ ڕەئیی بۆ درا | کەچی یەکێکی تر داخڵ کرا |
نسیب و قسمەت عیلمی غەیبییە | ئەسوەد و ئەحمەر چابووک دەستییە |
ئیمساڵ مەبعووسی ئێنجەی پەنهانە | عیلمی غەیب زانین لایق پەریانە |
یەکێ شەمالەی بۆ ئەگرێتەوە | یەکێ دانوولە ئەبەشێتەوە |
بە زیندەخەوی پڕ و پیرێژن | زۆر کەس بە سەیران بۆ بەغدا ئەچن |
وتیان: تۆ بنوو، بیبینە بە خەو | وتی: لە تاوان خەوم نییە شەو |
خوا لە مەجنوونی پرسی سەوداسەر | عیبادەتی چیت هێنایە مەحشەر؟ |
وتی: هێند عەشقی لەیلام لەلا بوو | لە کوێ هۆشم لای خوای تەعالا بوو |
لە ئادەمەوە تا ئەم زەمانە | ڕێگای خێر و شەڕ بە دەست ژنانە |
کۆنە دەماخان هەروا نادانن | هیچ قەدری جینسی لەتیف نازانن |
ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 510 و 106
1937/01/18
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|