بەسیەتی مردم نەما ئارامی دڵ، تۆزێ وچان
|
بێرەوە دیدارێ بنوێنە شەهی کوردستان
|
خوێنی دڵ وەستا لە یادی دووریی ڕووت، لەش سووتا
|
ئارەزووی دیداری تۆی بوو هاتەدەر، بێچارە گیان
|
دڵ بەدیدارت دەلەرزێ دەست و پا کەچ، وەک زوبان
|
هەی شەدەی لارت پتر سامی لەسەد تاجی کەیان
|
شەو بەهیوایی سبەی دیداری ڕووت بێدار ئەبم
|
ڕۆژ بەئاواتی نیگارت هەر لە ڕەنجام و دەوان
|
بێ مەسیح ئاسا نیگاهێ کە بەلایی چاوەوە
|
دا کە مردوو زیندەبێ بەدواوەیی ڕووحی ڕەوان
|
بێ، بینایی چاوەکانم چوو لە تاوی چاوە چاو
|
بەندی جەرگ و دڵ لە بێ ئارامی جەڕران و پسان
|
بێرەوە بڕوایی من، هەر تۆی مەبەست ئیمانەکەم
|
بۆ لەمن زویری دەزانی بێ وەیە کردەی نەزان
|
هۆ ئەسیری کام ئەواتت هاتە دی، یارت دەوێ
|
دەرد و ڕەنج و داغی دڵ بوو سەربەسەر بۆ تۆ ژیان
|